خولی دوازدەیەمی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، بە بەشداری سەدان جووتیار و خاوەنکار دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.بەرپرسانی شارەکە چاوەڕوانی دەکەن ژمارەی سەردانیکاران بگاتە ٥٠٠ تا ٦٠٠ هەزار کەس. ئامانجی فێستیڤاڵەکەش بازاڕکردنی هەنار و بەرهەمە خۆماڵییەکانی دیکەی ناوچەکەیە.بەپێی ئاماری ڕێکخەرانی فێستیڤاڵ، ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس، ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٢٨٥ هەزار کەس و ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٢٧٠ هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.