ناردنی نامەی بەکۆمەڵ و پڕ لە پەرۆشیی گەنجان و قوتابیانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێران، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنهیی لە پەیامێکی دڵسۆزانە و گەرمدا، وەک «منداڵە خۆشەویستەکانی خۆی»، سوپاسی هەستی بەرپرسیارێتی و ئیرادەی پۆڵایینی گەنجانی بۆ ئاودانکردنەوە و پێشخستنی وڵات کرد.
ڕێبەری شۆڕش لەم پەیامەدا، نامەی گەنجانی بە نیشانەی ئیرادەی پۆڵایین بۆ بنیاتنانی داهاتوو وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیوەندییە دڵسۆزانەیە «زنجیرەی پەیوندی و هاوپەیمانی»یە لە نێوان ڕێبەری و نەوەی گەنجدا؛ پەیمانێک کە ڕیشەی لە ئارمانجە بەرزەکانی ئیسلام و ڕێبازی شەهیدان و ئیمام خمینی (رە) دا هەیە.
ڕێبەری باڵا لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، بە ئاماژەدان بە گرنگیی ڕۆڵی نەوەی گەنج لە سەرانسەری وڵات، بەتایبەت لە ناوچە جیاجیاکان و کوردستان کە هەمیشە بە لێهاتوویی و دڵسۆزی لە مەیدانی زانست و خزمەتدا بوون، ڕووی لە گەنجان و بەربژێران کرد و ڕایگەیاند:
«بۆ ئەم مەبەستە، تا بۆتان دەکرێت خۆتان بە چەکی زانست و باوەڕ، پەروەردەی ڕۆح و نزیکایەتی لە خودا و ناسینی قووڵی قورئان و ئەهلی بەیت (ع) ڕێکخەن و بە کار و داهێنانی زیاتر، هێز و توانای ئێرانی ئازیز بەهێزتر بکەن، تا بە خێراییەکی زیاتر بەرەو لووتکەکانی پێشکەوتن و تمدنی ئیسلامی - ایرانی هەنگاو بنێین.»