پارەی مووچەی مانگی ١٠ بۆ فەرمانبەرانی ١٩ بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، کارەبا، کشتوکاڵ و داد خەرج کراوە، بەڵام هێشتا پارەکە نەچووەتە سەر هەموو هەژمارەکان.بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێردرێت. حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی ئەم مانگە داوای ٩٥٩ ملیار و ٣٩٦ ملیۆن دیناری کردووە، بەڵام دوای لێدەرکردنی داهاتی نانەوتی و پارەی خانەنشینان، چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٨٣٥ ملیار دینار بنێردرێت.لە عێراقیش، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مانگی ١١ لە یەکشەممەوە دەست پێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا تەواو بێت.