جام کوردی - پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، محەمەد حاجی مەحمود لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی ئێران بە ئامادەبوونی مەلا لوقمان لەتیف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی سۆسیالست لە تاران، سەردانی چیای سورێنی کرد.

بەپێی هەواڵ و ڕاگەیەنراوی حزبی سۆسیالست، فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی ئێران و محەمەدی حاجی مەحمود، بنکە و بارەگاکانی حزبی سۆسیالستیان لە چیای سورێن بەسەر کردەوە و پێکەوە باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

هەروەها هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان لایەنەکانی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک بە گرنگ و پێویست بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە زانرا.