دۆخی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە دۆخی پێشوو و چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر، کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر ببن و دۆخی دابینکردنەکە بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.بەهۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە لە ١٤٠٠ تا ١٦٠٠ تۆن لە ڕۆژێکدا، بۆ ٨٠٠ تۆن دابەزیوە؛ لە ناوەڕاستی مانگیشدا گەیشتبووە ٦٠٠ تۆن. کێڵگەی کۆرمۆر سەرچاوەی سەرەکیی سووتەمەنیی زۆربەی وێستگەکانی کارەبای هەرێمە.
چاوەڕوانی زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
جام کوردی - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا دەڵێت، دۆخی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و بە تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر، کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا زیاتر دەبن.
October 30, 2026