باقر یاسری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق لە بانکی ناوەندی، بانکە حکومییەکان و سەنەدە نیشتیمانییەکان دابین دەکرێن؛ قەرزە دەرەکییەکانیش لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و قەرزە سیادییەکانەوە دێن.زیادبوونی قەرزی ناوخۆیی ئاماژەیە بۆ پشتبەستن بە بانکە ناوخۆییەکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و دابینکردنی خەرجییەکان. شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن کە ئەم ڕەوتە دەتوانێت نەختینەی بانکەکان کەم بکاتەوە و فشار لەسەر سیستەمی دارایی عێراق دروست بکات.
زیادبوونی قەرزی ناوخۆیی عێراق و فشار لەسەر سیستەمی دارایی
جام کوردی - لیژنەی دارایی پەرلەمان عێراق ئاشکرای کرد، قەبارەی قەرزی ناوخۆیی عێراق گەیشتووەتە 116 تریلیۆن دینار و قەرزی دەرەکیش 16 تریلیۆن دینارە. بە تێکڕا ئێستا عێراق 132 تریلیۆن دینار قەرزارە.
October 30, 2026