نرخی هەر سێ جۆری بەنزینی بازرگانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە، لە کاتێکدا بەنزینی حکومی بە نرخی ٧٥٠ دینار لە نزیکەی ١٠٠ بەنزینخانەدا بەردەوامە لە دابەشکردن.لە هەولێر نرخی نۆرماڵ ١١٥٠ تا ١٢٥٠ دینار، موحەسەن ١٩٠٠ دینار و سوپەر ٢١٠٠ تا ٢٣٥٠ دینارە. لە سلێمانی بە ڕیزبەندی ١١٥٠، ١٥٦٠ و ١٩٠٠ دینارە؛ لە دهۆکیش ١٣٧٥، ١٩٠٠ و ١٩٥٠ دینارە.لە بەرامبەردا، نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێل (LPG) لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ٤٩٠ بۆ ٥٢٥ دینار بۆ هەر لیترێک بەرز بووەتەوە.