نرخی هەر سێ جۆری بەنزینی بازرگانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە، لە کاتێکدا بەنزینی حکومی بە نرخی ٧٥٠ دینار لە نزیکەی ١٠٠ بەنزینخانەدا بەردەوامە لە دابەشکردن.لە هەولێر نرخی نۆرماڵ ١١٥٠ تا ١٢٥٠ دینار، موحەسەن ١٩٠٠ دینار و سوپەر ٢١٠٠ تا ٢٣٥٠ دینارە. لە سلێمانی بە ڕیزبەندی ١١٥٠، ١٥٦٠ و ١٩٠٠ دینارە؛ لە دهۆکیش ١٣٧٥، ١٩٠٠ و ١٩٥٠ دینارە.لە بەرامبەردا، نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێل (LPG) لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ٤٩٠ بۆ ٥٢٥ دینار بۆ هەر لیترێک بەرز بووەتەوە.
دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان
جام کوردی - نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەزی؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومیش بەردەوامە و نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێلیش (LPG) کەمێک بەرز بووەتەوە.
October 30, 2026