بەهۆی دەستپێکردنی زووتری دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پێشبینی دەکرێت مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش زووتر دابەش بکرێت. نووسراوی تەمویلکردنی مووچەکە چوار ڕۆژە لەبەردەم وەزیری داراییی عێراقدایە و چاوەڕێی واژۆکردنی دەکرێت.بەپێی پێشبینییەکان، ئەگەر ڕێکارەکان بەردەوام بن، پارەی مووچە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگاتە هەرێم و دابەشکردنی مووچەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات. بەڵام تا ئێستا کاتی فەرمیی دابەشکردنی مووچە ڕانەگەیەنراوە.
پێشبینی دەکرێت مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت
جام کوردی - بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەم مانگە پێش دەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
October 31, 2026