خواستی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەولێر، بە تایبەتی برنج و زەیت، بەهۆی گرانبوونی نرخیان لە بازاڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.فارس ئەحمەد، بریکاری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕایگەیاندووە لە کۆی ٢٤٥ خێزانی تۆمارکراو، ٢٤١ خێزان لەم مانگەدا بەشەخۆراکەکانیان وەرگرتووە و تەنیا چوار خێزان سەردانیان نەکردووە؛ ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزی وەرگرتنی بەشەخۆراکەکە پیشان دەدات.
زیادبوونی خواستی هاووڵاتییان بۆ بەشەخۆراکی مانگانە لە هەولێر
جام کوردی - گرانبوونی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، هاووڵاتییان زیاتر بەرەو وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە (بایەعی) هان دەدات.
October 31, 2026