جام کوردی - مالێک دوداکۆڤ، لێکۆڵەری ڕووسی لە کاروباری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوورخستنەوەی ژەنەڕاڵی سێ ئەستێرە بێرت سیلویا لە پنتاگۆن، نیشانەی قوڵبوونەوەی ململانێ و ناکۆکییە ناوخۆیییەکانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد پێیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەیەوێت بە تاوانبارکردنی فەرماندە سەربازییەکان، خۆی لە بەرپرسیارێتیی شکستی شەڕی دژ بە ئێران بێبەری بکات.

بە گوتەی دوداکۆڤ، زنجیرە دەستلەکارکێشانەوە و لادانی بەرپرسان بە بیانووی جێبەجێنەکردنی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕووی داوە. ناوبراو هۆشداری دا کە هێگسێت لە ژێر گوشاری توندی دیموکراتەکاندایە بۆ لێپێچینەوە لە کۆنگرێس بەهۆی دەرکردنی فەرمانی شەڕ و تاوانەکان، و پێشبینی دەکرێت دوای هەڵبژاردن ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە ببێت؛ هاوکات پێنەگەیشتنی بودجەی سەربازی دۆخی سوپای ئەمریکا ئاڵۆزتر دەکات.