دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، بڕی ٢١ ملیار و ٤٢٤ ملیۆن دیناری عێراقی گەڕاندووەتەوە کە لە تاوانێکی فێڵی دارایی دژی دەوڵەت بەدەست هاتبوو.بەپێی ڕاگەیاندنەکە، پارەکە لە دوو کۆمپانیای سەرپێچیکار وەرگیراوەتەوە کە بە بیانووی هاوردەکردنی کاڵا، دۆلاریان بە نرخی فەرمی وەرگرتووە و بە حەواڵەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، سوودیان لە جیاوازیی نرخی فەرمی و بازاڕی دۆلار وەرگرتووە. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی کردووەتەوە کە ڕێکارە یاساییەکان دژی کۆمپانیاکانی بەکارهێنەری ئەم شێوازە بەردەوام دەبن.