ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 1 ی نوڤەمبەر، حەمید عەلیدووستی، پێشەنگی تۆپی پێی ئێران، دوای ململانێ درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی وەستانی دڵ لە نەخۆشخانەی نیایش لە تاران، لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بۆ یانەکانی دارایی، هۆما، کێشاوەرز، ساپیا، سالمرۆهە و هامسیگی ئەڵمانیا یاری کردووە.

لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا، حەمید عەلیدووستی ئەزموونی سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەکانی سایپە، پەیکان، تیپی لاوانی ئێرانی هەبووە و لە ساڵانی ڕابردووشدا بەرپرسی بەڕێوەبردنی تەکنیکی هەڵبژاردەی چادرمێلۆ بووە.