جام کوردی - موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، و ولادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بیروڕایان گۆڕییەوە لەسەر پەیوەندییە دوو لایەنەکان و دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنییە کە لە درێژەی دیدار و ڕاوێژکارییە ئاست بەرزەکانی بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتدا ئەنجام درا، سەرنجی تایبەتی خستە سەر پرسەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا. لە ڕەوتی ئەم گفتوگۆیەدا، لایەنی ایرانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەڵوێستە ڕوونەکانی سەرۆککۆماری ڕووسیا و بەرپرسانی تری مۆسکۆ کرد لەسەر پێداهەڵدان بە پێگەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش و پاڵەوانە نیشتمانییەکانی ئێران و هەروەها پشتگیریکردن لە خۆڕاگری و پشوودرێژیی گەلی ئێران.

لە کۆتایی ئەم ڕاوێژکارییەدا، بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕووسیا جەختیان لەسەر بڕیاری جدیی هەردوو وڵات بۆ بەردەوامیی هاوکارییە ستراتیژییەکان و پێشخستنی پەیوەندییە دوو لایەنەکان لەسەر بنەمای نەخشەڕێگەی داڕێژراو لەلایەن سەرکردە باڵاکانی هەردوو وڵاتەوە کردەوە.