جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی قاچاخچییەکی ڕاگەیاند کە بەرپرسیار بوو لە خنکانی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی لە ڕووبارێکی تورکیادا، کاتێک بە مەبەستی کۆچکردن قایقەکەیان نوقم ببوو.

ئاسایش ڕوونی کردەوە کە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، ناسنامەی تۆمەتبار (ر. ا. م.) ئاشکرا کرا و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کرا.