جام کوردی - ماڵپەڕی جیهانیی ئۆیلپرایس ڕایگەیاند کە عێراق هەناردەی نەوتی خۆی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردووەتەوە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردن و بەکارخستنی ڕێگە جێگرەوەکان بە دوور لە گەروی هورمز.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق دەستیکردووە بە گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی بەسرە بە تەنکەر بۆ بۆرییەکانی باکووری وڵات، هەروەها وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە کۆی هەناردەی نەوتی وڵات لە مانگی تشرینی یەکەمدا تێپەڕی کردووە لە ٣.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.