جام کوردی - فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنە مەسیحییەکان و حزبی چاکسازی تورکمان، ڕۆژی سێشەممە داوایان لە سەرجەم فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان کرد بەیانی ڕۆژی چارشەممە کۆبوونەوەیەک بۆ کارایکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.

والا فرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردندا، هێشتا پەرلەمانی هەرێم بۆ کارەکانی یاسادانان چالاک نەکراوە، لای خۆیانەوە نوێنەرانی مەسیحی و تورکمان داوایان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ڤالایی یاسایی، کۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە.