بانکی ناوەندیی عێراق بڕی دۆلاری کە بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەدرێت، لە ٢ هەزارەوە بۆ ٣ هەزار دۆلار زیاد کردووە و بڕیارە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ بکرێت.نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی، ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی دەرەوەی وڵاتە. بەپێی ڕێنماییەکان، هەر گەشتیارێک لە ساڵێکدا دەتوانێت تا شەش جار لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بێت.بەپێی زانیارییەکان، ئەم دۆلارە لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەڵام ئەم ڕێکارە هێشتا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.