بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنوچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، جەختی لە ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووری کردەوە و وتی: بۆ یەکەمین جار پشکی ئەم پارێزگایە لە هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە 41 لەسەد و پێویستە بە پتەوکردنی ژێرخانی بازرگانی بۆ زیاتر لە 50 لەسەد، زیاد بکرێت.
ناوبراو سێ توانای ئابووری و لۆجستیکی سنووری، کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک، تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەی وەک تەوەرێکی ستراتیژی بۆ وەبەرهێنان لە پارێزگاکەدا خستەڕوو.
حەبیبی هەروەها بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی گوندێکی لۆجستیکی زیرەک لەسەر زەوییەکی 240 هێکتاری لە شارۆچکەی پیشەسازی زاگرۆس ڕاگەیاند و ناوچەی ئازادی قەسر شیرینی بە دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی تەواوی پارێزگاکە و وڵاتیش زانی.
ناوبراو داوای لە وەبەرهێنەران کرد کە چالاکانە بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پلانان و پڕۆژە هاوبەشەکاندا.
هەروەها حوجەتولئیسلام وەحید ئەحمەدی نوێنەری خەڵکی کەنگاوەر و سەحنە و هەرسین لە پەرلەمان، جەختی لە سەر پێویستی دەستنیشانکردن و لابردنی ئاستەنگەکانی وەبەرهێنان کردەوە و وتی: ناکۆکی ئیداری و درێژداربوونی پرۆسەکان هەندێک جار دەبێتە هۆی کشانەوەی وەبەرهێنەران.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە تواناکانی کرماشان و نزیکیی لە عێراقەوە، خوازیاری دانانی بەرپرسانی تایبەتمەند و دابینکردنی چارەسەری کردەیی بۆ ئاسانکاری چالاکیی ئابووری بووەوە.
ڕەستگار یوسفی، نوێنەری خەڵکی پاوە و ناوچەی هەورامان، هەروەها جەختی لە گۆڕینی ڕوانگەی سنوورەکان لە شوێنی هاتوچووی کاڵاکانەوە بۆ سەکۆیەک بۆ وەبەرهێنان و خوڵقاندنی بەهای زیادکراو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە کرماشان شەش سنووری فەرمی و توانای کشتوکاڵی و گەشتیاری و بازرگانی سنووری هەیە.
ناوبراو فرەیی یاسا و نەبوونی بەڕێوەبردنێکی یەکگرتوو و سەختی دەستڕاگەیشتن بە ئاسانکارییەکانی بانکی بە بەربەست لەبەردەم گەشەسەندنی ئابووریی پارێزگاکەدا زانی.
ڕەشیدی، ئەندامی شاندی بەرپرسیارێتی پارلمان و نوێنەری خەڵکی کرماشان، گوندی لۆجستیکی زیرەکی بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ سەرمایەدارە ناوخۆییەکان وەسف کرد و خوازیاری پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردن و خشتەی دیاریکراو و پێناسەکردنی سوودە ئابوورییە ڕوونەکان بۆ بەشداریی کەرتی تایبەت لەم پڕۆژەیەدا، بووەوە.
کەیوان کاشفی، ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئێران هەروەها ئاماژەی بە توانای کرماشان کرد بۆ بوون بە ناوەندێکی لۆجستی لە ڕۆژئاوای وڵاتدا و وتی: هەر پارێزگایەک کە پلانی گوندی لۆجستیکی خێراتر جێبەجێ بکات، دەتوانێت بەو پێگەیە بگات.
ناوبراو دابینکردنی ئاسایشی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی چالاکانی ئابووری وەک پێشمەرجێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕانکاری لە ڕۆژئاوای وڵاتدا زانی.