دانەر عەبدولغەفار، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە لە نووسراوێکی فەرمی داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بەشی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و بە خێرایی بگاتە دەستیان.سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی، گوتی لە دیدارەکەدا بە عەلی زەیدیان ڕاگەیاندووە کە بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی دیاریکراو بۆ هەرێم، تەنها نزیکەی ١٨٪ی پێداویستییەکان دەپۆشێت و بەشی دابەشکردنی یەک بەرمیل بۆ هەر خێزانێک ناکات. بۆیە داوایان کردووە بڕەکە بۆ ٢٨٦ ملیۆن لیتر زیاد بکرێت. بە گوتەی شێروانی، زەیدی بەڵێنی داوە بەپێی پێداویستیی هەرێم نەوتی سپی بنێردرێت و داوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری نەوتیشی کردووە.شێروانی هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری نەوت دەکرێت و بڕیارە لیژنەیەکی هاوبەش لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت، بۆ چاودێریکردنی بڕی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە کوردستان و ناردنی بۆ هەرێم.لە ئێستادا، بەهۆی دابیننەکردنی نەوتی سپیی ماڵان، نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرز ماوەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی بێجی لە بۆرسەدا گەیشتووەتە ٣٣٠ هەزار دینار.