بەپێی داتاکانی کۆمپانیای گڵۆباڵ کۆمۆدیتیز، هاوردەکردنی نەوتی هیندستان لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتووەتە ٥.٥٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بەرزترین ئاستی مێژووییە و بەراورد بە مانگی ئەیلوول ٩٪ زیادیکردووە.لە ڕیزبەندیی دابینکەرانی نەوت بۆ هیندستان، ڕووسیا بە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پلەی یەکەمە، ئیمارات بە ٨٥٠ هەزار بەرمیل لە پلەی دووەم و عەرەبستانی سعودی بە ٤٥٠ هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمە. عێراقیش بە دابینکردنی ٣٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە پێش ئەنگۆلا، ڤەنزوێلا، ئەمریکا، عومان، نەیجیریا و بەڕازیلەوە دێت.داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاڵاوگەکانی هیندستان بە چڕی پشتیان بە نەوتی عێراق بەستووە بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانیان و دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆ. هیندستان سێیەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا و زیاتر لە ٨٥٪ی پێداویستییەکانی لە ڕێگەی هاوردەوە دابین دەکات.