نرخی نەوتی قورسی بەسرە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ڕێژەی ١١.١٨٪ دابەزی و گەیشتە ٦٢.٣١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک؛ واتە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو ٧.٨٤ دۆلار کەمی کردووە. نەوتی مامناوەندی بەسرەش بە هەمان بڕ و بە ڕێژەی ١٠.٥٧٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە ٦٦.٣١ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.لە بازاڕی جیهانیشدا، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ ٨٦.٧٨ دۆلار و برێنت بۆ ٩٣.٦٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی. هەروەها سەبەتەی نەوتی ئۆپێک بە ڕێژەی ١٠.٦٤٪، زیاتر لە ١٢ دۆلار، دابەزی و گەیشتە ١٠٣.٥٣ دۆلار.نەوتی بەسرە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی داراییی عێراقە و زیاتر لە ٩٠٪ی داهاتی دەوڵەت پەیوەستە بە فرۆشتنی نەوت. ئەم دابەزینەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ە؛ بۆیە بەردەوامبوونی دابەزینی نرخەکان دەتوانێت گوشاری دارایی لەسەر بەغدا زیاد بکات و مەترسیی فراوانبوونی کورتهێنانی بودجە بەرز بکاتەوە.