بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەست پێ بکات و لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەواو بێت. هەروەها حکومەتی عێراق پلانی داناوە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ لە ماوەی ٥٥ تا ٦٠ ڕۆژدا دابەش بکات، بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ساڵ هەموو خەرجییە داراییەکان یەکلایی بکاتەوە و لە سەرەتای ٢٠٢٧ەوە کار بە بودجەی ساڵی نوێ بکات.بەپێی ئەم پلانە، مووچەی مانگی ١١ لە کاتی خۆی یان چەند ڕۆژێک زووتر دەگات، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ پێدەچێت لە ١٥ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێ بکات و لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا تەواو بێت؛ لە پێنج ڕۆژی کۆتاییدا پشکی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت. سەرچاوەکانیش دەڵێن بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق، ئەمساڵ مووچەی هیچ مانگێکی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت.هەروەها، بڕیارە لە یەکشەممەوە پارەی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێک لە خانەنشینانی دەڤەری دووی پێشمەرگە کۆبکرێتەوە و هەفتەی دواتر دابەش بکرێت. لەم مانگەدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠ هەزار کەس مووچەکانیان لە ڕێگەی پرۆژەی «هەژماری من»ەوە وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی هێشتا هەژماریان نەکردووەش بێ کێشە مووچەکانیان وەردەگرن.