بەپێی ڕاپۆرتێکی پلاتفۆرمی چاودێری کوشتنی ژنان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨ ژن لە شارەکانی تورکیا و دوو ژن لە باکووری کوردستان کوژراون. زۆرترین حاڵەتەکان لە ئیزمیر و ئایدن تۆمار کراون، بە کۆی شەش ژن؛ لە باکووری کوردستانیش دوو ژن لە مەڵەتێ و ئامەد کوژراون.بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێنج ژن بە دەستی هاوژینیان، چوار ژن بە دەستی خۆشەویستیان، چوار ژن بە دەستی هاوژینی پێشوویان و ژمارەیەکی دیکە بە دەستی کەسانی نزیک و نەناسراو کوژراون. هەروەها ١٥ ژن بە چەک، سێ ژن بە چەقۆ، یەک ژن بە خنکان و یەک ژنیش بە ئاگر گیانیان لەدەست داوە.لە ڕووی شوێنی ڕووداوەکانەوە، نۆ ژن لە ماڵەکانیان، چوار ژن لە چۆڵەوانی، سێ ژن لە شەقام و ژمارەیەکی دیکە لە شوێنی کار و ئۆتۆمبێلدا کوژراون. هەروەها ئامارەکان نیشان دەدەن لە تورکیا و باکووری کوردستاندا ٢٩٤ ژن لە ساڵی ٢٠٢٥، ٢٩٧ ژن لە ٢٠٢٤ و ٣١٥ ژن لە ٢٠٢٣ کوژراون.