کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایگەیاندووە قازانجی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٥٠٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٠ ملیۆن دۆلار بووە. داهاتی گشتیی کۆمپانیاکەش بە ڕێژەی ٤٢٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١١٩ ملیۆن دۆلار.بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر و گرانبوونی نرخی هایدرۆکاربۆنەکانی بە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی داهات ناوبردووە. بەرهەمهێنانی غازیش لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ١٨٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٥٥٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.کۆمپانیاکە هەروەها پلانی داناوە پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵکەندنی بیری غازیی نوێ لە کێڵگەی چەمچەماڵ دەست پێ بکات و تا کۆتایی ٢٠٢٨ بەردەوام بێت. دانە غاز و کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری پەرەپێدانی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ دەکەن.
قازانجی کۆمپانیای دانە غاز ٥٠٪ زیادی کرد
جام کوردی - کۆمپانیای دانە غاز ڕایدەگەیێنێت، قازانج و داهاتەکانیان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش لە کێڵگەی کۆرمۆر زیادی کردووە.
20 کاتژمێر لەمەوبەر