عەلیرەزا نەسیری، خاوەنی ڕیکۆردی لاوانی جیهانی لە بەشی ١١٠ کیلۆی پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٦دا، میدالیای زیوی بە کۆی گشتی ڕیکۆردی ٤١٨ کیلۆگرام بەدەستهێنا.
نەسیری لە بەشی بەرزکردنەوی یەک زەرپدا لە کێشی ١٨٥ کیلۆ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، بەڵام لە بەرزکردنەوەی دوو زەرپدا، کێشی ٢٣٣ کیلۆگرامی بەرزکردەوە و پلەی دووەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زیوی جیهانی بەدەستهێنا.
پێشتر عەلی عالیپوور سێ میدالیای برۆنزی بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەڵگرتنی قورسایی ئێران لە بەشی ٩٥ کیلۆگرامدا بەدەستهێنابوو.