جام کوردی - سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە هەوڵە نێوەندگیرییەکانی «تام باراک»، نێردەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK)، لە سایەی گرژییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تووشی شکست بووە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی (المعلومه)ی ڕاگەیاند: «تواوی هەوڵەکانی تام باراک بۆ ئاشتیپێکردنی هەردوولای سەرەکیی کورد، دوای سووربوونی پارتی لەسەر بەڕێوەچوون و بەفەرمیشناسکردنی پەرلەمانی کوردستان بێبەش لە بەشداریی یەکێتیی نیشتمانی، گەیشتە بنبەست.» ئەوەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ململانێی حزبی لە نێوان باڵە رکابەرەکاندا کە بۆ دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لە ژێر پەردەی پاراستنی قەوارەی کوردییدا کێبڕکێ دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە «یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، پێشتر باسی لە هەبوونی مامەڵەی سیاسی و کڕینی پێگەی هەندێک لە لایەنە کوردییەکان کردبوو بۆ پێکهێنانی پەرلەمانی هەرێم؛ بەڵام ئەم هەوڵانە بێبەرابەر بوون دوای ئەوەی سەرکردەی یەکێتی سووربوونی خۆی لەسەر کشاندنەوە لە حکوومەتی هەرێم ڕاگەیاند.» ناوبراو پەرلەمانی پێکهێنراوی بە فەرمی نەنا و بە نایاسایی وەسفی کرد و داوای لە لایەنەکانی تریش کرد بایکۆتی بکەن.

لە کۆتاییدا، سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە «تام باراک» نەیتوانیوە هەردوو لایەنی ململانێکار قەناعەت پێ بکات بۆ گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانی پێشوو، بارودۆخێک کە نیگەرانییەکانی لە قوڵبوونەوەی قەیرانەکە و زیاتر بوونی دەوەتێوەردانی دەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر کردووە.