بڕیارە سبەی یەکشەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستپێبکات. بەپێی ئاماری پڕۆژەی «هەژماری من»، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار مووچەخۆر تۆمار کراون و یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار کەس مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.لەو کاتەدا ٢٨ هەزار کارت لە بانکە حکوومییەکان ئامادەی وەرگرتنن، بەڵام ١٥ هەزار مووچەخۆریش کە کارتەکانیان نەگەیشتووەتە دەست، ئەم مانگە مووچەکانیان بە کاش وەردەگرن. ژمارەی وەرگرانی مووچەی دیجیتاڵی لە هەولێر ٤٢٤ هەزار، لە سلێمانی ٣٨٤ هەزار، لە دهۆک ١٩٧ هەزار و لە هەڵەبجە ٢٥ هەزار کەسە.
یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار مووچەخۆری هەرێم مووچەی مانگی ١٠ بە دیجیتاڵی وەردەگرن
جام کوردی - هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لە سبەینێوە، وەزارەتی دارایی و تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" رایانگەیاند: زیاتر لە یەک ملیۆن و 30 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی کارتی بانکییەوە وەردەگرن.
52 خولەک لەمەوبەر