دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم سبەی یەکشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت. خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە یەکەم توێژ دەبن کە مووچەکانیان وەردەگرن و پرۆسەکە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.ئەم مانگە یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن و یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار کەس لە پڕۆژەی «هەژماری من» تۆمار کراون. هەروەها ١٤ هەزار مووچەخۆری دیکەش لەم مانگەوە مووچەکانیان بووەتە دیجیتاڵی.بەپێی زانیارییەکان، ٢٥ هەزار مووچەخۆر ئەم مانگە مووچەیان ڕادەگیرێت؛ ١٠ هەزاریان هێشتا تۆمار نەکراون و ١٥ هەزاریش کارتیان ئامادەیە، بەڵام وەری نەگرتووەتەوە. لە بەرامبەردا، کارتی ٢٨ هەزار مووچەخۆر لە بانکەکان ئامادەی وەرگرتنەوەیە.دابەشکردنی مووچە بە کاشیش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوانەی لە پڕۆژەکەدا تۆمار کراون، بەڵام کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە یان چالاک نەکراوە. هەروەها بڕیارە مووچەی ئەو کەسانەی دوو مانگ بەسەر ئامادەبوونی کارتەکانیاندا تێپەڕێت و وەریان نەگرنەوە، تا وەرگرتنەوەی کارت ڕابگیرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی دەستپێدەکات
جام کوردی - دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت، تیمی هەژماری من دەڵێت، ئەم مانگە مووچەی 25 هەزار کەس ڕاگیراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکردووە، یان کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
November 07, 2026