وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاردان لەسەر پشووی قوتابخانەکان لە کاتی نالەباریی کەشوهەوادا، لە دەسەڵاتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە، نەک وەزارەت.بەپێی ڕوونکردنەوەی وەزارەت، پارێزگاران و سەرپەرشتیارانی ئیدارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قەیران و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، ڕەوشی کەشوهەوا هەڵدەسەنگێنن و لە کاتی هەبوونی مەترسیی لافاو یان سەختیی هاتوچۆدا، بڕیاری پشووی قوتابخانەکان دەدەن.
بڕیاردان لەسەر پشووی قوتابخانەکان دراوەتە پارێزگا و ئیدارە خۆجێییەکان
جام کوردی - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشوویان بەخشیوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی لە کاتی نالەباریی کەشوهەوادا بڕیاری پێویست بدەن.
November 07, 2026