جام کوردی - جێگری کولتووری، کۆمەڵایەتی و قوتابیانی زانکۆی کوردستان گوتی: سیزدەهەم و چواردەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی ڕوێش، لە ٢٣ تا ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ بە میوانداریی زانکۆی کوردستان ساز دەکرێت و زیاتر لە ٥٠٠ قوتابی و چالاکوانی کولتووریی لێهاتوو لە ١١٣ زانکۆی سەرانسەری وڵات تێیدا پێشبڕکێ دەکەن.
مەهدی ساڵحی، ١٦ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیەکی هەواڵیدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی پارێزگا، ئامانجی سازکردنی فێستیڤاڵەکەی جگە لە سوودە گەشتیارییەکان، بە ناسین و پێشاندانی بەهرە باڵاکان، بڵاوکردنەوەی کولتووری کاری گرووپی، ناسنامەدان بە چالاکییە خۆبەخشانەکان، دروستکردنی ڕووناکی و چالاکی لە ژینگەی ئەکادیمی و ڕێنوێنیکردنی بیرۆکە داهێنەرانەکان ناساند.
ئەو زیادی کرد: تا ئێستا ٩٨٠٠ بەرهەم لە بەشەکانی هونەرە شێوەکاری، پیشەسازی دەستی، ئەدەبیات، شانۆ و سینەما، مۆسیقا و ڕاگەیاندنی مەجازی بۆ سکرتاریەت نێردراون، کە زۆرترینیان لە بەشی هونەرە شێوەکاریکانە.
جێگری کولتووریی زانکۆی کوردستان دەربارەی پێکهاتەی فێستیڤاڵەکە گوتی: قوتابییە باڵاکان لە سێ بەشی سەرەکیی تاکەکەسی و گرووپی و هەروەها بەشی کانوونە باشەکان پێشبڕکێ دەکەن. ئەم فێستیڤاڵە دوو قۆناغییە؛ سەرەتا باشترینەکان لە ناو هەر زانکۆیەک دیاری دەکرێن و پاشان هەڵبژێردراوان لە قۆناغی نیشتمانیدا، لە زانکۆی کوردستان ڕادەگەیەنرێن.
سالحی بە ئاماژە بە چالاکیی ٣٢٠٠ کانوونی قوتابیان، لەوانە کانوونەکانی شیعر و ئەدەب، مۆسیقا، شانۆ، هیلالی ئەحمەر و کانوونە ئاینییەکان، جەختی کردەوە: ئەمە یەکەمجارە زانکۆی کوردستان میوانداری ئەم فێستیڤاڵە لە وڵات دەکات و سەرەڕای سوودە کولتووری و هونەرییەکان، لە بەهێزکردنی گەشتیاریی کولتووری و ئابووریی گەشتیاریشدا کاریگەر دەبێت.
سەید جەواد حوسەینی سەدر، سکرتێری جێبەجێکاری فێستیڤاڵەکە، لەگەڵ ئاماژە بەوەی کولتوور بناغەی هەموو کۆمەڵگەیەکە، گوتی: داهێنانی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ لە بوارە جۆراوجۆرەکانی کولتووری و کۆمەڵایەتیدا کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە کولتوورییەکانی قوتابیانی سەرانسەری وڵات لەم فێستیڤاڵەدا گرنگییەکی زۆری هەیە.