جام کوردی - بزووتنەوەی «کەتائیبی سەیدولشوهەدا»ی عێراق، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەم گرووپە لەسەر ڕێکخستنەوەی چەک، بە «نادروست» و «بێ وردی» وسفکرد و جەختికردەوە کە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی لەم بارەیەوە ڕەچاو نەکردووە و هیچ بەڵگەنامەیەکیشی واژۆ نەکردووە.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی چەکەوە ڕەتکردەوە

کەتائیبی سەیدولشوهەدا لێدوانەکانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ڕێکخستنەوەی چەک بە نادروست و بێ وردی زانی.

ئەم گرووپە لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە بەڵگەنامەی «ڕێککەوتنی حوکمڕانی» کردەوە کە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی (الإطار التنسيقي) و سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆی کردووە.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی لەسەر چەکەکەی نەخستووەتەڕوو و ئەو جۆرە تێڕوانینەی وەک هەڵوێستی فەرمی گرووپەکە قبوڵ نەکردووە. هەروەها گرووپەکە ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەنامەیەکی لەم بارەیەوە واژۆ نەکردووە.

ڕۆژی شەممە، فوئاد حوسێن ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ چوار گرووپی چەکداردا، لەوانە «عەسائیب ئەهل هەق» و «کەتائیبی سەیدولشوهەدا»، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی چەک گەیشتووەتە ڕێککەوتن. ناوبراو هەروەها هەواڵی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی لەگەڵ بزووتنەوەی «نوجەبا» و «کەتائیبی حزب اللهی عێراق» ڕاگەیاندبوو.