جام کوردی - ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی کۆماری ئەرمینیا ڕایگەیاند کە ئیرەوان لە ژێر هیچ مەرجێکدا لەو پڕۆژانەدا بەشداری ناکات کە ڕەنگە دژی ئێران یان هەر دروسێیەکی تر ئاراستە کرابن.

ناوبراو لە کۆبوونەوەی سێیەمی جیهانیی ئەرمەنییەکان لە ئیرەوان، سروشتی سەربازیی «ڕێڕەوی ترامپ»ی (پڕۆژەی تریپ) ڕەت کردەوە و بە پڕۆژەیەکی ئابووریی ڕوونی زانی کە تەنانەت بوونی یەک سەربازی چەکداریش تێیدا پێشبینی نەکراوە.

سیمونیان جەختی لەوە کردەوە کە خۆپاراستن لە بەشداری لەو پلانانەی دژی وڵاتانی دراوسێن، هەڵوێستێکی سیاسیی بنچینەیی ئیرەوانە و ئەم بابەتە بە هەموو هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیش ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەنگە هێڵی ئاسنینی ئەم پڕۆژەیە بەهۆی تایبەتمەندییە جوگرافییەکانەوە لە نزیک سنوری ئێرانەوە تێپەڕێت، بەڵام ئەمە بە مانای هەڕەشە نییە و تەنانەت دەتوانێت دەرفەتی ئابووریی زیاتریش بۆ تاران دابین بکات.