عەبدوڵا، گەنجێکی ١٦ ساڵە، لە کاتی لافاوەکەدا بۆ ڕزگارکردنی ژنێک چووەتە ناو ئاوەکە، بەڵام خۆی کەوتووەتە ناو مەنهۆڵەوە و ئاوەکە نزیکەی یەک کیلۆمەتر بردوویەتی.ئەو توانیویەتی لە سەری مەنهۆڵێکی دیکە دەربچێت و بە یارمەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی پرادۆ ڕزگار بکرێت. عەبدوڵا دەڵێت، لەو کاتەدا دەستی بە پارچە ئاسنێکەوە گرتووە و هاواری بۆ فریاکەوتن کردووە.