عەبدوڵا، گەنجێکی ١٦ ساڵە، لە کاتی لافاوەکەدا بۆ ڕزگارکردنی ژنێک چووەتە ناو ئاوەکە، بەڵام خۆی کەوتووەتە ناو مەنهۆڵەوە و ئاوەکە نزیکەی یەک کیلۆمەتر بردوویەتی.ئەو توانیویەتی لە سەری مەنهۆڵێکی دیکە دەربچێت و بە یارمەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی پرادۆ ڕزگار بکرێت. عەبدوڵا دەڵێت، لەو کاتەدا دەستی بە پارچە ئاسنێکەوە گرتووە و هاواری بۆ فریاکەوتن کردووە.
گەنجێکی ١٦ ساڵە لە هەولێر بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە لافاو دەربازی بوو
جام کوردی - هەر لە گەڕەکی هەولێری نوێ، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان لەکاتی هاوکارییکردنی ژنێک لافاو بردوویەتی و کەوتووەتە زێرابێکەوە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگار کرا.
November 08, 2026