دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، زەوییەکی دەوڵەتی لە نزیک ناوەندی شاری ڕومادی بە نرخی ٧ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەر دۆنمێک فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی دیاریکراو بەپێی ڕێنماییەکان دەبوو ٢٨ ملیۆن دینار بێت.بەپێی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، نرخی ڕاستەقینەی هەر دۆنمێک لە بازاڕدا لە نێوان ٥٠ تا ٦٠ ملیۆن دینارە و جیاوازی بەهای ڕاستەقینە لەگەڵ نرخی فرۆشتنەکە گەیشتووەتە ١٨ ملیار و ٤٣٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار.دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی لە ڕومادی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەکانی کەیسەکەی داوە و داوای بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی وتەی نوێنەرە یاساییەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کردووە. ئەمەش دوای ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ٨٧٢ دۆنم زەوی دیکە لە ئەنبارە، کە بەهایان بە ٥٧ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دینار هەژمار کراوە.