جام کوردی - یەکشەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، لە نووسینگەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە دکتۆر حەسەن دانای فەڕ، باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و بەرپرسی ئابووریی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کرا.
لە دیدارەکەدا، کە لەلایەن مەلا لقمان پێنجوێنییەوە پێشوازیی لێ کرا، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەروەها لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر دۆستایەتی و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرایەوە و دووپات کرایەوە.