دۆناڵد ترەمپ دوای دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەمریکا، هەوڵی داوە لەبارەی ئەوەی کە پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی پێشکەش بە "دانا وایت" سەرۆکی ڕێکخراوی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان UFC بکات.

پێشتریش ترەمپ ئۆفەری سەیر و سەمەرەی پێشکەش بە کەسایەتییە وەرزشییە ناسراوەکانی جیهان کردبوو، وەک جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا.

ئەو پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشکەش بە سەرۆکی فیفا کردبوو.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە "تروس سوشیاڵ" نووسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی پێسکەش بە بەڕێز "دانا وایت"، شەڕکەر و جەنگاوەرێکی بەتوانا کراوە.

دواتر ترەمپ بۆی نووسی: "دانا، تکایە ئەم پۆستە قبوڵ بکە!" ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە شیکردنەوەی ئەم پێشنیازە سەیرە دەنووسێت کە ترەمپ دوای شکستەکەی بەرانبەر بە دیموکراتەکان دەیەوێت بە هێنانی سەرۆکی UFC، کە کەسایەتییەکی شەڕئەنگێزە، بۆ ئەوەی بتوانێت شەڕ لەگەڵ نەیارەکانی بکات.