ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەکانی گەرمیان، بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی چوار مانگی ڕابردوویان و نەبوونی ئیمزا بۆ خەرجکردنی مووچەکان، بایکۆتی دەوامیان کردبوو.ئەمڕۆ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان بڕیاری دابینکردنی شایستە داراییەکانی دوو مانگی ئەو ژینگەپارێزانەی داوە، ئەوانیش لە بەرامبەردا بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان داوە.
ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان دوای دابینکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانیان دەگەڕێنەوە سەر کار
جام کوردی - لەماوەی رابردودا بەهۆی خەرج نەكردنی شایستەی دارایی چوار مانگی رابردووی ژینگە پارێزانی ناو نەخۆشخانەكانی گەرمیان ،ژینگە پارێزەكان بایكۆتی دەوامیان كرد ،ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئیمزا لەسەر خەرجكردنی مووچەكانیان نەكرابوو.
November 10, 2026