دوای کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاری دەستپێکردنەوەی کارکردنی مۆلیدەکان درا.بەپێی ڕێککەوتنەکە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٨ی بەیانی و لە ٤ی ئێوارە تا ١ی شەو کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن. هەروەها ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان دەکرێت و لە ڕۆژی شەممەوەش کۆکردنەوەی پارە لە هاووڵاتیان دەست پێ دەکات.
مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دەست بە کار دەکەنەوە
جام کوردی - لە سلێمانی مۆلیدە ئەهلییەكان خرانەوە كار ، پارەی پێشەكیش وەرناگیرێت، رۆژی هەینی جارێكی تر كۆبوونەوە دەكرێت و بڕیار لەبارەی نرخی ئەمپێر و سەعاتەكانی كارپێكردنیان دەدرێت بۆ ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو پارە لەهاووڵاتیان وەربگیرێت.
1 کاتژمێر لەمەوبەر