دوای کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاری دەستپێکردنەوەی کارکردنی مۆلیدەکان درا.بەپێی ڕێککەوتنەکە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٨ی بەیانی و لە ٤ی ئێوارە تا ١ی شەو کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن. هەروەها ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان دەکرێت و لە ڕۆژی شەممەوەش کۆکردنەوەی پارە لە هاووڵاتیان دەست پێ دەکات.