ئاسۆ کەمال دەڵێت، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیمەتر باران لە پارێزگای سلێمانی باریوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەم ماوەیەدا هیچ بارانێک نەباریبووە. بەگوێرەی ئەو، بەهۆی بەهێزی دیاردەی ئالنینۆ و گۆڕانی شەپۆلەکانی جەمسەری باکوور، ئەتڵەسی و زەریای هیندی، نیشانەکان ئاماژە بە زستانێکی پڕباران دەکەن.ئەو ئاماژەی بەوەش داوە کە ناوچەیەکانی وەک گەرمیان، بەهۆی سروشتی زەوییەکەیان، پێویستیان بە بڕێکی زیاتر بارانە بۆ ئەوەی زەوی تەڕ ببێت. «پەڵە»ش لە ڕووی زانستی کشتوکاڵی و ئەزموونی جووتیارانەوە، ئەو بڕە بارانەیە کە زەوی تەواو تەڕ دەکات و بۆ کێڵان و داچاندن ئامادەی دەکات.
پێشبینی زستانێکی پڕباران لە هەرێمی کوردستاندا
جام کوردی - ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕێكی زۆر باران باریوە و لە زۆرینەی ناوچەكانی وەك هەڵەبجە، ڕاپەڕین و تەنانەت سلێمانیش پەڵەی داوە.
1 کاتژمێر لەمەوبەر