بەپێی خەمڵاندنێک، کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێش هێرشەکە ڕۆژانە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز، ١٤٠٠ تۆن غازی شلەکراو و ٢٢ هەزار بەرمیل شلەی چڕی نەوتی بەرهەم دەهێنا، کە بەهای کۆی داهاتی ڕۆژانەی نزیکەی ٤.١٥ ملیۆن دۆلار بووە. ئەم خەمڵاندنە تێچووی ڕاوەستانی کار و زیانە ناڕاستەوخۆکان ناگرێتەوە.دوای هێرشەکەی ٨ی ئەم مانگە، کۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابینکردنی کارەبا دانا. بەپێی زانیارییەکان، کێڵگەی کۆرمۆر لە ساڵانی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦دا ١٢ جار بووەتە ئامانجی هێرش.