دادگای ڕەسافە بڕیاری دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە کە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی پابەند کردبوو بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی چارەسەرکردنی ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک.بەم بڕیارە، کۆڕەک تێلیکۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە پێشووترەکە ببەستێت و دەبێت قەرزەکانی بەرامبەر دەوڵەت بداتەوە. دەستەکەش ڕایگەیاندووە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانی و پاراستنی مافی دەوڵەت، ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.