سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ مووچەی مانگی ١٠ی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی بە بوونی سیولەوە بەستراوەتەوە.نزیکەی ٨٧ هەزار مووچەخۆر لەو توێژانەدا هەن، کە زیاتر لە ٥٠ هەزاریان مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت و دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، مووچەکانیان وەردەگرن.
مووچەی مانگی ١٠ی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست بە ئەگەری زۆرەوە یەکشەممە دەدرێت
جام کوردی - دوێنێ چوارشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەمیشەیی تەواو بوو، ئامادەکاری کراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دابەش دەکرێت.
5 کاتژمێر لەمەوبەر