هێزەکانی پۆلیسی وزەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا دژی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی نەوت و کونکردنی بۆرییە نەوتییەکان، ١١ تانکەری گواستنەوەی نەوتیان دەستبەسەر کردووە.گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە تانکەرەکان بڕێکی زۆر بەرهەمی نەوتیان بە شێوەیەکی نایاسایی بار کردبوو. بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت، ئەو کەسانەی بەشداری لە دزین یان گواستنەوەی نایاساییی نەوتدا دەکەن، ڕووبەڕووی زیندانی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ئۆتۆمبێلەکانیان دەبنەوە.
پۆلیسی وزەی عێراق ١١ تانکەری نەوتی قاچاخی دەستبەسەر دەکات
جام کوردی - وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرای کرد لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی قاچاخچێتیی نەوت دەکەن، توانییان 13 تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر 11 تانکەری نەوتی قاچاخیشدا بگرن.
November 13, 2026