جام کوردی - بەرێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کورد (پەکەکە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بەپێی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری هێنراوە و گەریلاکان بە تەواوی لە خاکی تورکیا کشانەوە دەرەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەم هەنگاوە خێرایانەی تەڤگەر لە جیهاندا دەمەتۆقە و سەرسوڕمانی دروست کردووە، بەڵام ئاکەپە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە.

تەڤگەر جەختی کردووە کە تەنها خەمی ئەوان ئەوەیە تورکیا ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک و پرسی کورد بەبێ هیچ دواکەوتنێک چارەسەر بکرێت.

سەرکەوتنی پرۆسەکە بە ئازادیی ئاپۆ و کارەکانی کۆمیتەی ئاشتی بەندە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە هەموو شتێک زیاتر بە هەڵواسراوە بە ڕەخساندنی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و دەستپێکردنی کارەکانی کۆمیتەی ئاشتی.

تەنیا چەکدانان کێشەکە چارەسەر ناکات

تەڤگەر ڕایگەیاندووە تەنیا چەکدانان کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو پێویستە زەمینەی یاسایی بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسیی دیموکراتیک دابین بکرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە بە دیموکراتیزەبوونی تورکیا، نەک تەنیا پرسی کورد، بەڵکو تەواوی کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی تریش ڕێگەی چارەسەریان بۆ دۆزینەوە دەبێت