بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی هائارێتس لە سەر زاری چەندین سەرچاوەی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە کە " هۆشداری دراوە جێبەجێکردنی پلانەکەی حکومەت بۆ ڕووخاندنی شاری غەززە – وەک ئەوەی کە لە بەیت حانون و ڕەفەح جێبەجێ کرا – ڕەنگە چەندین مانگ یان زیاتر لە ساڵێک کاتی بوێت ".
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، پلانێک کە ئەیال زەمیر سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە حکومەتی داوە، ئەگەری ڕاگرتنی شەڕ و بۆردومانەکانی لە کاتی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ حەماس، دابین کردووە.
سەرچاوەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دانوستان لە پێناو گەڕاندنەوەی دیلە زایۆنیستەکان لە غەززە دەربڕیوە./.