بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی
ڕایانگەیاندووە کە شەوی هەینی لە گەڕەکی زەیتوونی شاری غەززە، سوپای ئەو ڕژێمە
تووشی ڕووداوێکی قورس بوون و لێکەوتەکانی هێشتا بەردەوامە و هەواڵ و ئامارە سەرەتاییەکان
باس لە کوژران و برینداربوون و بێسەروشوێنبوونی ١٦ کەس دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کەتیبەکانی عێزەدین قەسام
باڵی سەربازیی حەماس، لەو بۆسەیەدا هەوڵی بەدیلگرتنی هێزەکانی سوپای ڕژێمی
زایۆنیستییان داوە.
کەناڵی جزیرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە ٦٩٤ ەمین
ڕۆژی شەڕی کۆمەڵکوژیی غەززە، گەڕەکی زەیتوون بووەتە کابوسێک بۆ سوپای ڕژێمی
زایۆنیستی./.