بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە دەنگۆی تیرۆرکردنی ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی دوورە لە ڕاستییەوە.

بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی دەنگۆکان ڕژێمی زایۆنیستییە و ئامانجی هەواڵگری و دەروونی تایبەتی هەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕێڕەوی چالاکیی میدیاکانی ئەو ڕژێمە دیاری دەکەن و بەردەوام هەواڵی ناڕاست سەبارەت بە تیرۆری سەرکردە و فەرماندەکانی خۆڕاگری بڵاو دەکەنەوە و ئەم دەنگۆیانەش بەشێک لە شەڕی دەروونی بە ئامانجی لاوازکردنی بەرەی ناوخۆیی خۆڕاگرییە./.